بریتانیا پشتیوانیەکانی بۆ رێکخراوێک لە ئەفریقا راگرت
حكومه‌تی بریتانیا هیچ پشتیوانیه‌كی دارایی بۆ ئه‌و رێكخراوه له کۆنگۆی دیموکرات، ره‌وانه ناكات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، "هەمو ئەو رێکخراوانه‌ی كه یارمەتی له بریتانیا وه‌رده‌گرن پێویستە كارمه‌ندانیان بپارێزن و داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام رێكخراوی ئۆكسفام ئه‌و خاڵانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردوه، هه‌ربۆیه حكومه‌تی بریتانیا هیچ پشتیوانیه‌كی دارایی بۆ ئه‌و رێكخراوه له کۆنگۆی دیموکرات، ره‌وانه ناكات".
دو ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ی له مانگی (تشرینی دوه‌م/11) ساڵی رابردو دورخستوەتهوه له كاره‌كانیان
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی فرانس پرێس، رێكخراوی خێرخوازی ئۆكسفام كه له 67 (شه‌ست و حه‌وت) وڵات كارده‌كات ئاشكرایكرد، "دو ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ی له مانگی (تشرینی دوه‌م/11) ساڵی رابردو دورخستوەتهوه له كاره‌كانیان، به هۆكاری چه‌ند ره‌فتارێكی نه‌شیاو وه‌ك ئه‌نجامدانی كاری ده‌ستدرێژی سێكسی و گاڵته‌كردن به كه‌سانی ره‌شپێست، راسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، كۆمسیۆنی خێرخوازانیان ئاگاداركردوەتهوه".
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كردارانه‌ی ئه‌و دو ئه‌ندامه به‌رده‌وامه
هاوكات وته‌بێژی رێكخراوی ئۆكسفام له کۆماری کۆنگۆی دیموکرات رایگه‌یاند، "لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كردارانه‌ی ئه‌و دو ئه‌ندامه به‌رده‌وامه، هه‌مو زانیاریه‌كانیش راسته‌وخۆ بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
رێكخراوی ئۆكسفام ساڵانه 30000000 (سی ملیۆن) پاوه‌ند له بودجه‌ی بریتانیا بۆ رێكخراوه‌كان وه‌رده‌گرێت، لە ئێستاشدا لە 67 وڵات‌دا کاردەکات.
خەندان-
