ئەمەریکا دوا هەڵوێستی لەبارەی ئێران خستەڕوو
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ''پێشوازی لە گفتۆگۆکان دەکەین و هەنگاوێکی گرنگە''.
پێشتریش جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، بە دوای رێگایەکدا دەگەڕێن تاوەکو بگەڕێنەوە ناو رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران کە لە ساڵی 2015 ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ ئێران و وڵاتانی رووسیا، چین، بهریتانیا، فهرهنسا و ئهڵمانیا لە ڤییەنا کۆبوونەوە، بەڵام ئەمەریکا بەشداریی کۆبوونەوەکەی بەشێوەیەکی راستەوخۆ نەکرد.
k24 -
