سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكات گشت چەكدارە بیانییەكان لە لیبیا بكشێنێتەوە

سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكات گشت چەكدارە بیانییەكان لە لیبیا بكشێنێتەوە
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، شارل میشێل، ئەمڕۆ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە توركیا داوایكرد، "گشت چەكدارە بیانییەكان لە لیبیا بكشێنەوە".

مێشێل گوتی: لە گەڵ سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە "راشكاوانە" قسەمكرد، ئاماژەیكرد، "كشانەوەی توركیا لە رێككەوتنی نێودوڵەتی بۆ رێگاگرتن لە توندوتیژێ دژ بە ئافرەتان، مەترسی جددی دێنێتە ئاراوە".

گوتیشی: "بێگومان ئەنقەرە گرژییەكانی كەمكردووەتەوە لەگەڵ قوبرس لە بارەی مافە دەریاییەكان".

سەرچاوە: رۆیتەرز
k24 -
Top