پرایس: لە گفتوگۆكانی ڤییەنا واشنتن ھیچ سازشێكی یەك لایەنە بۆ تاران ناكات
گوتەبێژ ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، نێد پرایس له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئامانجی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ مەودایەكی درێژ، كەمكردنەوەی بەرنامەی (ئەتۆمی) ئێرانه بە شێوەیەكی متمانپێكراو و بكرێت لێی دڵنیا بین".
پرایس جەختیكردەوە، " بۆ گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران ھیچ چواچێوەیەك بۆ كات دانانرێت " و ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت گەڕاندنەوەی رێزگرتنە لە بڕگەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی"، كە ئێران بەردەوامە لە "ھەنگاونان بۆ دووركەوتنەوە لێی" لە میانی ھەفتەكانی رابردوودا.
پرایس زۆر ئومێد نەخستە سەر گفتوگۆكانی ڤییەنا سەبارەت بە ئێران، لەو بارەوە گوتی: "بەڕێگای چەند گروپێكەوە دەكرێت، كە لایەنی ئەوروپایی پێكیاندەھێن". گوتیشی: ویلایەتە یەكگرتووەكان مەزندە ناكات لە میانی گفتوگۆكاندا "ھیچ گۆڕانێك لە لایەن ئێرانەوە ھەبێت".
k24 -
