ئیمارات بەھای سێ ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە عێراق دەكات
لە راگەیاندراوێكی ھاوبەشدا لەدوای كۆتایھاتنی سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ ئیمارات، ھاتووە، دەوڵەتی ئێمارات بە گوژمەی سێ ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە عێراقدا دەكات.
ھەروەھا ھاتووە، ئامانج لەم دەستپێشخەرییە دەوڵەتی ئێمارات بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی ئابووری و وەبەرھێنان و درووستكرنی دەرفەتی نوێیە بۆ ھاریكاری و ھاوبەشی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی گەلی عێراق. بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ئیمارات.
k24 -
