بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بە لۆگۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە ئاشکرا دەبێت
ئیدارەی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شوقەیەکی شاری نیویۆرک لە ئەمریکا، دەستیان بەسەر بڕی 50 کیلۆگرام ماددەی کۆکاییندا گرتووە.
لەکاتی دەست بەسەرداگرتنی ئەو 50 کیلۆگرامە، کە هەر کیلۆگرامێک لەناو قوتویەکدا بووە، هێزە ئەمنییەکان تێبینیی ئەوەیان کردووە، هەر قوتووێک لەو قوتووانە لۆگۆی بازرگانیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ (CR7)ی ێوەی مۆر، لەسەر بووە.
لە شوقەکەدا، جگە لە ماددە هۆشبەرەکە، بڕێک پارە و چەکێکیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
تا ئێستا نازاندرێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکە لەبەر چی لۆگۆی کریسیانۆ رۆناڵدۆی لەسەر ماددە هۆشبەرەکان داناوە؟
باسنيوز
