نەتەنیاهۆ: ئیسرائیل پێویستی بە حکوومەتێکی راستڕەوە
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئێران هەوڵی گەڕاندنەوەی رێککەوتننامەی ناوکی دەدات و ئیسرائیلیش هەموو هەوڵێک دژی ئەو هەوڵەی ئێران دەدات.
بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییان، ئیسرائیل پێویستی بە حکوومەتێکی راستڕەوی سەقامگیرە.
باسنيوز
