ژمارەی تووشبوو و مردووانی ئەمڕۆی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبوو و مردووانی ئەمڕۆی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 131 ملیۆن و 426 هەزار و 848 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئەرجەنتین، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 101 ملیۆن و 913 هەزار و 979 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 861 هەزار 261 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.




باسنيوز
Top