ئەمەریكا و سعوودیە و میسر ههڵوێستی خۆیان لهبارهی ههوڵی كودهتاكهی ئوردن دەربڕی
لە راگەێندراوێکدا نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی هەوڵەکانی کودەتا و تێکدانی دۆخی ئەمنی ئوردن گوتی: "شا عەبدوڵا هاوبەشی راستەقینەی ئێمەیە و پشتیوانی تەواوی ئێمەی هەیە".
برایس ئاماژەیكرد: "لەگەڵ بەرپرسانی شانشینی ئوردن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەو وڵاتە دەکەین".
لە لایەكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی سعوودیە رایانگەیاند، "لەتەك ئوردن دەوەستین و پشتیوانی لە بڕیارەكانی شا عەبدوڵڵای دووەم دەكەین لە پاراستنی ئەمنی وڵاتەكەی".
دیوانی شاھانەی سعوودیە لە راگەیاندراوێكدا، گوتی: "لە سۆنگەی ئەو پەیوەندییە شانشینی سعوودیە بە شانشینی ئوردن دەبەستێتەوە، كە پەیوەندی توكمە و چەسپاوی برایەتی و بڕوا و ھاوچارەنووسییە، ھەروەھا مێژووی ھاوبەشمانە، بۆیە ئەمنی ھەردوولامان لە یەكتر جیاناكرێنتەوە و شانشینی سعوودییەی عەرەبی جەخت لە وەستانی تەواوی دەكاتەوە لە تەك شانشینی ئۆردن".
دیوانی شاھانە لە راگەیاندراوەكەدا، "پشتیوانی تەواوی خۆی بە ھەموو توانایەكیەوە دەربڕی بۆ ھەر رێكارێك، كە شا عەبدوڵڵای دووەم و جێنشینەكەی، شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم دەگرنەبەر لە ھەر بڕیارێك و رێوشوێنێك بۆ پاراستنی ئەمن و سەقامگیری و رێگەگرتن لەبەردەم ھەر ھەوڵێك بۆ تێكدانیان".
له لایهكی دیكهوه سهرۆكایهتی میسر له راگهیهندراوێكدا جهختی لهسهر پاراستنی ئاسایش و سهقامگیری شانشینی ئوردن كردهوه و دووپاتیكردهوه، ئوردن بهشێكه له ئاسایشی نهتهوهیی میسری و عهرهبی.
k24 -
