کرملین روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی پوتین دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەدات
دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین رایگەیاندووە، هیچ کاریگەرییەک. لەسەر جەستەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنای دروستکراوی وڵاتەکەی، دەرنەکەوتووە.
رۆژی 23-3-2021 ڤلادیمێر پوتین دوور لە کامێرا و رۆژنامەنووسان، پێکوتەی دژەکۆرۆنای وەرگرت و رایگەیاند، پێویست نییە پێکوتەکە لەبەردەم رۆژنامەنووسان وەربگرێت، چونکە ”ئەگەر کەسێک بیەوێ ساختەکاری بکات، هێندە زەحمەت نییە و لەبری دەرزی پێکوتە، دەرزییەکی ڤیتامینەکان لەبەردەم کامێرا وەردەگرێت“.
دیمیتری پیسکۆڤ رەتی کردووەتەوە ناوی ئەو پێکوتەیە ئاشکرا بکات، کە پوتین وەری گرتووە و رایگەیاندووە، تەنیا سەرۆک پوتین و پزیشکەکەی دەزانن چ جۆرە پێکوتەیەکی وەرگرت
باسنيوز
