231 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان رزگارکران

 231 کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان رزگارکران

هێزی ده‌ریایی تورکیا رایگەیاند، 231 (دوسەد و سی و یەک) کۆچبەری نایاسایی رزگارکران، كه‌ له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابونه‌وه‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

هێزی ده‌ریایی تورکیا لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە یەک رۆژدا حەوت روداوی گەڕاندنەوەی کۆچبەران لەلایەن هێزەکانی ده‌ریایی یۆنانەوە دەستیپێکردوە، لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکانی ده‌ریایی توركیا 231 (دوسەد و سی و یەک) کۆچبەری نایاساییان رزگارکراون.

که‌نارده‌ریای تورکیا بە هانای ئەو کۆچبەرانەوە چون کە گەڕێندرابونەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکان لە کەناراوەکانی ئیزمیر و باڵکئەسیر رویانداوە و تیمەکانی فەرماندەیی كه‌نارده‌ریای تورکیا بە هانای ئەو کۆچبەرانەوە چون کە گەڕێندرابونەوە.

تا ئێستا هێزی ده‌ریایی تورکیا، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ته‌مه‌ن و ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بڵاونه‌كردوەته‌وه‌.




خندان
Top