ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 130 ملیۆن کەس تێپەڕی
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 130 ملیۆن و 880 هەزار و 107 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 3-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئەرجەنتین، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 101 ملیۆن و 473 هەزار و 86 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 852 هەزار 437 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
باسنيوز
