وڵاتانی زلهێز و ئێران سبەی كۆدەبنەوە بۆ باسكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی و ئەمەریكاش پێشوازیی لێدەكات

وڵاتانی زلهێز و ئێران سبەی كۆدەبنەوە بۆ باسكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی و ئەمەریكاش پێشوازیی لێدەكات
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: سبەی هەینی 2ی/نیسان چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و رووسیا، بەریتانیا و ئێران لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی کۆدەبنەوە.

لە راگەێندراوێکدا یەکێتی ئەوروپا گوتی: ئامانج لە کۆبوونەوەکە گەڕاندنەوەی ئەمەریکایە بۆ ناو رێککەوتنەکە و پابەندکردنی هەموو لایەنەکانە بە خاڵەکانی ناو رێککەوتنەکە.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە پێشتر یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی داوای لە ئەمەریکا و ئێران کردبوو بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و کێشەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی چارەسەر بکەن.

ئەمەریکا ئامادەیی خۆی دەربڕی بوو بۆ کۆبوونەوە، بەڵام ئێران رایگەیاندبوو تەنیا بە مەرجی ھەڵگرتنی تەواوی سزاكانی ئەمەریکا لەسەر ئێران، تاران ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.

لە لەیەن خۆیەوە، ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیارەکەی ئێران كرد بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی رۆژی هەینی لەگەڵ وڵاتانی زلهێز تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی.
k24 -
Top