تەندروستیی جیهانی لەبارەی پێكوتەی كۆرۆناوە ڕەخنە لە یەكێتیی ئەورووپا دەگرێت

تەندروستیی جیهانی لەبارەی پێكوتەی كۆرۆناوە ڕەخنە لە یەكێتیی ئەورووپا دەگرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕەخنەی لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا گرت چونكە بە هێواشی پرۆسەی بەكارهێنانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەدەبەن و تا ئێستا تەنها 4%ی دانیشتوانی ئەورووپا پێكوتەكەیان وەرگرتووە.

هانز كڵۆگ سەرۆكی نووسینگەی ئەورووپای ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رای گەیاند لە وڵاتانی ئەورووپا دابەشكردنی پێكوتەی كۆرۆنا هێندە بە هێواشی بەڕێوەدەچێت، كە جێگەی قبووڵكردن نییە، تا ئەمەش بەردەوام بێت، پێویست دەكات دەست بە تەواوی ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن لە پەتاكەوە بگرن.

كڵۆگ ئاماژەی بەوەش داوە كە تەنها 10٪ی دانیشتوانی ئەورووپا ژەمی یەكەمی پێكوتەكەیان وەرگرتووە و 4٪یشیان هەردوو ژەمی پێكوتەكەیان پێدراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دابەشكردنی پێكوتەكە لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دەستی پێكردووە و چاوەڕوان دەكرا لە ماوەیەكی كورتدا بە تەواوی دانیشتوان بدرێت.
basnews -
Top