تورکیا بە فەرمی داوای گەڕاندنەوەی باڵوێزەکەی بۆ تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کردووە.

تورکیا بە فەرمی داوای گەڕاندنەوەی باڵوێزەکەی بۆ تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کردووە.
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی داوایەکی تورکیا لە وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی (ئیسرائیل تودەی)، کە لە بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نزیکە، بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا بە فەرمی داوای گەڕاندنەوەی باڵوێزەکەی بۆ تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کردووە.

هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناردنەوەی باڵوێزی ئەنقەرە بۆ تەل ئەڤیڤ نیشان داوە، ؛ئەگەر ئیسرائیل هەمان هەنگاو بنێت“.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئیسرائیل هێشتا لە تورکیا توڕەیە، بەهۆی ئەوەی تورکیا سەرکردە سەربازییەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس)ی پەنا داوە.




باسنیوز
Top