جۆزێب بۆرێڵ: پێویستە خەڵکی سووریا بڕیار لەداهاتووی خۆیان بدەن، نەوەل لەلایەن یەکێتی ئەوروپا وەڵامی بۆ ئەسەد دەبێت
بۆرێڵ دوای کۆتاییهاتنی پێنجەمین کۆنفرانسی برۆکسل بۆ هاوکاریکردنی سووریا و ناوچەکە گوتی: پێویستە خەڵکی سووریا بڕیار لەداهاتووی خۆیان بدەن و دەبێت رژێمی ئەسەدیش بەم ئاراستەیە هەنگاو بنێت، ئەگەر نا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە وەڵامی دەبێت.
لە لایەكی دیكەوە، دوابەدوای کۆتاییهاتنی پێنجەمین کۆنفرانسی برۆکسل بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی سووریا و ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ ساڵی 2021 وڵاتەکەی 506 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەرانی سووریا تەرخانکردووە.
بلینکن گوتی: هاوکارییەکانمان وەڵامدانەوەی داواکەی نەتەوە یەکگرتووکانە بە ئاراستەی کۆتایهێنان بە قەیرانی 10 ساڵەی سووریا.
K24 -
