سەرۆکایەتیی رژێمی سووریا: ئەسەد و هاوسەرەکەی چاک بوونەوە
سەرۆکایەتیی رژێمی سووریا چاکبوونەوەی سەرکۆماری رژێم و هاوسەرەکەی، رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-3-2021، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رایگەیاندووە، لە دوا پشکنینی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمەکە و ئەسما ئەسەدی هاوسەریدا دەرکەوتووە چاک بوونەتەوە.
هەروەک سەرۆکایەتیی رژێمی سووریا رایگەیاندووە، لەمڕۆ سێشەممەوە دەست بە کارە ئاساییەکانی خۆیان دەکەنەوە.
رۆژی 8-3-2021 سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا تووشبوونی بەشار ئەسەد و ئەسمای هاوسەری بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاندبوو.
باسنيووز
