ئەردۆگان وادەی پەسەندکردنی ده‌ستوری نوێ لە تورکیا ئاشکرا دەکات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆگان، سه‌رۆک كۆماری توركیا لەبارەی پەسەندکردنی دەستوری نوێ لە وڵاتەکەیدا رایگەیاند، "مه‌رجه كه پێواژوی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری نوێ له‌رێگه‌ی فراوانترین سازان كه رێگه‌ی تێبچێت به‌ڕێوه‌ببرێت و ئه‌و ده‌قەیشی كه دێته ئاراوه، له‌لایه‌ن 84 ملیۆنه‌وه له ئامێز بگیرێت".
پێواژۆی ده‌ستوری نوێ، له‌ڕوی پته‌وكردنی سیستمی حكومه‌تی سه‌رۆكایه‌تییشه‌وه ده‌رفه‌تێک ده‌بێت
ئاماژەی بەوەشکرد، پێواژۆی ده‌ستوری نوێ، له‌ڕوی پته‌وكردنی سیستمی حكومه‌تی سه‌رۆكایه‌تییشه‌وه ده‌رفه‌تێک ده‌بێت.
باوه‌ڕمان وایه به‌ر له 2023 به‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌گه‌ین و به ده‌ستوری نوێ تاج ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانمان
لەبارەی هه‌ماهه‌نگیی نێو هاوپه‌یمانیی جمهور، ئەردۆگان وتی، "وه‌ك هاوپه‌یمانیی جمهور رۆژ له دوای رۆژ هه‌ماهه‌نگییمان به‌هێزده‌كه‌ین و درێژه‌ی پێده‌ده‌ین، باوه‌ڕمان وایه به‌ر له 2023 به‌و سه‌ركه‌وتنه ده‌گه‌ین و به ده‌ستوری نوێ تاج ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانمان".
خەندان
