ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 128 ملیۆن و 300 هەزار و 144 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 30-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 99 ملیۆن و 672 هەزار و 171 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 806 هەزار 349 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.










باسنيوز
Top