ئیدارەی بایدن بە نیازە پێشنیازێك ئاراستەی ئێران بكات بەمەبەستی ھاندانی بۆ دانوستان

ئیدارەی بایدن بە نیازە پێشنیازێك ئاراستەی ئێران بكات بەمەبەستی ھاندانی بۆ دانوستان
سەرچاوەیەك لە ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن بە رۆژنامەی "پۆلیتیكۆ"ی راگەیاندووە، ئیدارەی ئەمەریكا پلان دادەڕێژێت بۆ خستنەڕووی پێشنیازێكی نوێ بۆ تاران لەم ھەفتەیەدا بە مەبەستی ھاندانی بۆ دانوستان لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی.

سەرچاوەكە ئاماژەیكردووە، پێشنیازەكە داوا لە ئێران دەكات، ھەندێك لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی راگرێت، وەك كاركردن بە ئامێرە پێشكەوتووەكانی سەنتەر فیوچ و پیتاندنی یۆرانیۆم تا 20%، بەرامبەر بە كەمكردنەوەی ھەندێك لە سزا ئابوورییەكانی ئەمەریكا لەسەری، جەختیشیكردەوە، كار بەردەوامە لە سەر ئەو پێشنیازە بۆ دانانی تەواوی وردەكارییەكانی.

سەرچاوەكە گوتیشی: دیار نییە ئایە ئێران ئەو مەرجانە قبووڵ دەكات، بە تایبەتی دوای پێشتر لەم ساڵدا پێشنیازێكی ئەمەریكایی رەتكردەوە و قەبووڵی نەكرد و دواتر بیرۆكەی تایبەتی خۆی خستەڕوو .

سەرچاوە: RT
k24 -
Top