دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 127 ملیۆن و 351 هەزار و 982 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا، ئیسرائیل و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 98 ملیۆن و 823 هەزار و 84 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 791 هەزار 606 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.







باسنيوز
Top