ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 126 ملیۆن و 765 هەزار و 86 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 27-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا، ئیسرائیل و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 98 ملیۆن و 445 هەزار و 431 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 781 هەزار 730 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.




باسنيوز
Top