په‌نابه‌ران دۆخێكی شه‌رمه‌نده‌ییان بۆ ئیداره‌ی بایدن دروستكردووه
له ساڵی 2017 به بڕیاری تره‌مپ ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به قاچاخ له سنووری (ئه‌مه‌ریكا- مه‌كسیك) هاتبوونه ئه‌مه‌ریكا له‌خێزانه‌كانیان جیاكرانه‌وه، به‌هه‌مان شێوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی بایدن ئه‌م دیمه‌نه له چه‌ند رۆژی رابردوو دووباره‌بووەوە.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی: "تا رۆژی 20ی ئادار (مارسی 2021) ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له خێزانه‌كانیان جیاكراونه‌ته‌وه و ده‌ستگیركراون، گه‌یشتووەته نزیكه‌ی 15 هه‌زار منداڵ''.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به لێشاو كۆچبه‌ری ئه‌مه‌ریكای لاتین (به‌رازیل، گواتیمالا، هیندۆراس، پاراگوای، په‌نه‌ما و مه‌كسیك) سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا- مه‌كسیك ده‌بڕن، به‌شێكیان ده‌گه‌نه ناو ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستگیرده‌كرێن، به‌شێكیشیان له‌نیوه‌ی رێگا به نائومێدیی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
كردنه‌وه‌ی سنووره‌كه و پچڕاندنی دیواره‌كه له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك تاكتیكێك لێكده‌درێته‌وه له‌لایه‌ن پاسه‌وانی سنووره‌ك؛ بۆ شه‌رمه‌نده‌كردنی وه‌زیری كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی بایدن..
جۆو بایدن له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC نیوز كه رۆژنامه‌نووسی خاوه‌ن ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكی (جۆرج ستیڤانۆپۆلۆس) شه‌وی 16ی ئادار (مارسی 2021) راسته‌خۆ ئه‌نجامیدا، نه‌یتوانی راستییه‌ك بشارێته‌وه و به‌ئاشكرا گووتی: "مه‌یه‌نه ئه‌مه‌ریكاوه، چونكه ده‌ستگیرده‌كرێن و رادەستی وڵاتی مه‌كسیك ده‌كرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها كۆچبه‌رێكی نایاسایی دانی به‌وه‌دانا كه هه‌رگیز نەیدەتوانی سنووری نێوان ئه‌مه‌ریكا - مه‌كسیك ببڕێت ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیدا بوایه. له راپۆرتێكدا كه بۆ (ABC)ی نیوز دواوه، ده‌ڵێت: "له به‌رازیله‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتومه‌ته ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ی خۆم رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوومه‌ته‌وه".
ئه‌لیخاندرۆ مایۆركاس وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ-ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ئاشكرای نارد بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌سنووری باشوری ئه‌مه‌ریكاوه خۆیان كردووه به وڵاته‌كه‌یدا و پێی راگه‌یاندن: "هاتنتان بێهوده‌یه، سنوور داخراوه".
مایۆركاس سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 21ی ئادار (مارسی 2021) له به‌رنامه‌ی (Meet the Press)ی كه‌ناڵی (NBC) دا گوتی: "په‌یامه‌كه‌مان روون و ئاشكرا و بێ پێچوپه‌نایه، هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی هاتونه‌ته ئه‌مه‌ریكاوه له‌و رێگه‌یه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا ده‌گێڕدرێنه‌وه. هه‌رزه‌كار و پێگه‌یشتووه‌كانیشمان جیاكردووەته‌وه و ده‌یانگێڕینه‌وه".
گووتیشی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه پلانه‌كه‌مان جێبه‌جێده‌كه‌ین، به‌وپه‌ڕی راشكاوی دە‌ڵێم كاتێك ئێمه ئه‌م پرۆسه‌یه‌مان ته‌واو كرد، جه‌ماوه‌ری ئه‌مه‌ریكی دەتوانن بڕوانێته دواتر؛ ئێمه سنووره‌كه‌مان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین وه‌ك وڵاتێك-یش پابه‌ندین به به‌هاو پره‌نسیپه‌كانمانه‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جۆو بایدن، دوانیوه‌ڕۆی 21ی ئادار پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كامپ د‌یڤید-ه‌وه بۆ كۆشكی سپی له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا گوتی: "پلانمان هه‌بوو سه‌ردانی سنووری مه‌كسیك بكه‌ین به‌مه‌ستی چاره‌سه‌ركردن". باسی له‌وه‌كرد كه ئیداره‌كه‌ی كارده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه كۆچبه‌رانی ئه‌و وڵاتانه لێوه‌ی هاتوون ده‌توانن له وڵاتی بنه‌ڕه‌تی خۆیان داوای په‌نابه‌ری بكه‌ن نه‌ك به قاچاخ بێنه ئه‌مه‌ریكاوه.
به‌پێ راپۆرتێكی رۆیته‌رز، بایدن له 20ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) كاتێك هاته سه‌ر کورسی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه تووشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه به‌وه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته تونده‌كانی دۆناڵد تره‌مپ به‌رامبه‌ر بە په‌نابه‌ران، رێگه ده‌دات زۆرترین په‌نابه‌ری نایاسایی سنوری ئه‌مه‌ریكا ببڕن. رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "ئێستا ئه‌م تێڕوانینه هاتووەته دی. ئیداره‌كه‌ی ململانێیه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی مرۆیی له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌كۆچبه‌ری ئه‌مه‌ریكای لاتین كه وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه له‌ترسی تووندووتیژی و قه‌یرانی ئابووری، پابه‌ندبوونی سه‌رۆكه دیموكراته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی كۆچ كه مه‌سه‌له‌یه‌كی مرۆییه، خستووەته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌وه".
(شیلا جاكسۆن لی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ویلایه‌تی ته‌كساس كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه نایشارێته‌وه كه ترسیان له ئیداره‌ی بایدن هه‌یه كاتێك رێنماییه‌كانی بگێڕیته‌وه بۆ سنووره‌كان. وتیشی: "ئیداره‌ی بایدن پلانی هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی منداڵانی ناكام (بێ دایك‌وباوك) كه به‌ره‌و سنووره‌كان هێنراون". ئه‌و له به‌رنامه‌ی (The Sundy Show)ی كه‌ناڵی MSNBC دا گوتی: "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان هه‌یه كه هێنراون، به‌ڵام من دوپاتیده‌كه‌مه‌وه ئیداره‌ی بایدن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی كۆنگرێس كۆده‌بنه‌وه و پلانیان هه‌یه، به‌ڵام پلانه‌كه له‌م كاته‌دا دیار نییه كه كاریپێده‌كرێت، به‌دڵنیایی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
به‌پێی راپۆرتێكی شه‌وی 20ـی ئاداری كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن پۆلیسی گومرگ و پاراستنی سنوور (GBP)ه‌وه زیاتر له 600 منداڵ ده‌ستگیركراون.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پرۆژه‌ی فۆلێر و رۆژنامه‌ی گاردیان، ساڵی پار له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو رێگرییه سه‌خته‌ی هه‌بووه، 11 ژن دوای ده‌ستگیركردن گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه مه‌كسیك. پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌مه‌ریكا منداڵیان بووه، بڕوانامه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان نه‌داونه‌تێ.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه رۆژی 20ی ئادار بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژنێكی خه‌ڵكی هایتی ته‌مه‌ن 23ساڵ- یان دواندووه. ئه‌و ژنه كاتێك له مانگی ته‌مموز (جولای 2020) له‌سه‌ر سنووری ئه‌مه‌ریكا - مه‌كسیك، ده‌ستگیركراوه، دووگیان بووه به منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 مانگ و له‌لایه‌ن پۆلیسی سنووره‌وه به‌په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی كالیفۆرنیا و منداڵه‌كه‌ی له‌دایك بووه. ئێستا خۆی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ مه‌كسیك و منداڵه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكایه.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی (زۆر دوژمنكارانه‌ی) به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی بڵاوكرده‌وه كه قه‌ناعه‌ت به كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكای لاتین بهێنێت بیر له هاتن بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌نه‌وه.
k24 -
