جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا : لە هەر کاتێک زیاتر پێویستمان بە پەیامی نەورۆزە
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە هەر کاتێک زیاتر مرۆڤایەتی پێویستی بە پەیامی نەورۆزە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، رایگەیاندووە، بەهار هێمایەکی تایبهته بۆ نوێبوونەوە لە ئەمەریکاوە تاوەکو ئێران و رۆژهەڵاتی ناوهراست و دڵی خەڵکی پڕ دەکات لە رووناکی و هیوا.
جۆ بایدن بە ئاماژەکردن بەوەی پەیامی نەورۆز نوێبوونەوەیە، رایگەیاندووە، "ئێستا لە هەر کاتێک زیاتر پێویستمان بەو پەیامەیە کە نەورۆز لەگەڵ خۆی دەیهێنێت".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، ”دەبێ لە بیرمان بێ رۆژی باشترمان لە پێشەوەیە و پێویستە هەموومان پێکەوە کاربکەین، بۆ ئەوەی ئامانجە گەورە و هاوبەشەکانمان لە داهاتوودا بەدەستبێنین بریتین لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و لێکتێگەییشتن".
باسنيوز
