ئیسرائیل: ئەکرێت رێککەوتنی نوێ لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانەوە بکرێت، بەڵام بەمەرجەوە

 ئیسرائیل: ئەکرێت رێککەوتنی نوێ لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانەوە بکرێت، بەڵام بەمەرجەوە
فەرماندەی گشتی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، من دژی رێککەوتنێکی نوێ نیم لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام دەبێت ئەو رێککەتنە مەرجداربکرێت.

من دژی رێککەوتنێکی نوێ نیم لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام دەبێت ئەو رێککەتنە مەرجداربکرێت

بەگوێرەی راپۆرتێکی شەرق ئەوسەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەفیف کوخافی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئیسرائیل لەمیانی گەشتێکی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل بۆ ئەوروپا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، من دژی رێککەوتنێکی نوێ نیم لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەڵام دەبێت ئەو رێککەتنە مەرجداربکرێت.

لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئەگەری رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا کۆدەبینەوە

فەرماندەی گشتی سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئەگەری رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا کۆدەبینەوە.

فەرماندەی سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندوە، مەرجی سەرەکییان بۆ رێککەوتنی نوێ یان هەرجۆرە مامەڵەیەکی دیکە لەگەڵ ئێران ئەوەیە نابێت بەهیچ جۆرێک ئەو وڵاتە بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە دەستی بەچەکی ئەتۆمی بگات.

جەختیشیکردەوە، فشارەکانی سەر ئێران کاتێکی دیاریکراویان نابێت و بەردەوام دەبن.

مانگی کانونی دوەم، ئەو فەرماندەیەی ئیسرائیل رایگەیاند، هەر رێککەوتنێکی دیکە هاوشان لەگەڵ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران خراپە و قبوڵکراو نیە، شیکەرەوانی سیاسیش ئەو لێدوانەیان وەک رەتکردنەوەی هەرجۆرە رێککەوتنێکی دیکە لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران لێکدایەوە.






خەندان
Top