ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا: ئێران هه‌وڵی ده‌ستتێوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا داوه
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا بڵاویکردەوە، "ئێران له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی ده‌ستتێوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا داوه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوری ئه‌مریكا".
ساڵی 2020 ئێران هەڵمەتێکی "نهێنی و فرەلایەنی" دەستپێکرد، بۆ ئه‌وه‌ی چانسی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا نه‌مێنێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، ساڵی 2020 ئێران هەڵمەتێکی "نهێنی و فرەلایەنی" دەستپێکرد، بۆ ئه‌وه‌ی چانسی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا نه‌مێنێت، کۆمەڵگای ئه‌مریكی متمانه بە پڕۆسەی هەڵبژاردن له‌و وڵاته له‌ده‌ستبدات.
روسیا و ئێران هه‌وڵێكی چڕتریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێی بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن
ئه‌و راپۆرته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی روسیا، چین، حزبوڵای لوبنانی، كوبا و ڤه‌نزوێلای تۆمه‌تباركردوه به هه‌وڵی ده‌ستتێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌و راپۆرته ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه روسیا و ئێران هه‌وڵێكی چڕتریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێی بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن.
مانگی (تشرینی دوه‌می/11) رابردو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو، تیایدا جۆ بادین به 46 (چل و شه‌ش)هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەڵبژاردەوە.
خه‌ندان
