هەڵوێستی بایدن لەبارەی هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان پێچەوانەی ڤاتیکانە
جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامی بە پاڵپشتیی خۆی بۆ هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان دەدات.
رۆژی دووشەممە 15-3-2021، کۆمەڵەی عەقیدە و باوەڕ لە دەوڵەتی ڤاتیکان رایگەیاند، ئەو کەسانەی لەگەڵ رەگەزی هاوشێوەیان هاوسەرگیری دەکەن، ”لە کەنیسە پیرۆزی وەرناگرن“.
جین ساکی رایگەیاندووە، جۆ بایدن هیچ وەڵامێکی بۆ هەڵوێستی ڤاتیکان نییە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر هەڵوێستی پێشوویدا نەهاتووە، کە پاڵپشتیی هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان دەکات.
باسنيوز
