له ئێران حه‌وت هه‌زار و 802 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/3/2021، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 73 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 61 هه‌زار و 142 كه‌سه.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، حه‌وت هه‌زار و 802 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، به‌مه‌ش كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته ملیۆنێك و 739 هه‌زار و 360 کەس.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، تا ئێستا ملیۆنێك و 485 هه‌زار و 179 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
