فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران بۆ خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی سوپای پاسداران له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاند، "ده‌ست له پۆسته‌كه‌م ده‌كێشمه‌وه له پێناو پارێزگاریكردن له سوپای پاسدارانی ئێران و بنكه‌ی جیهادیی باره‌گای "خاتم الأنبیاء"ی شۆڕش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بوونی من له ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن زیان به دامه‌زراوه‌ی "پیرۆز"ی سوپای پاسدارانی ئێران بگه‌یه‌نێت".
وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كیش بۆ سه‌عید محه‌مه‌د له‌و پۆسته‌دا، حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران حوسێن هۆشی ساداتی له شوێنی ئه‌و دانا.
سه‌عید محه‌مه‌د، پێشتر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له گرنگترین بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌كرد، ئێستاش وه‌ك نوێنه‌ری بناژووخوازهكان خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاندید ده‌كات، كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 به‌ڕێوه‌بچن.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
k24 -
