هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی تێکشکاندنی هەشت فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی راگەیاند
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به رابه‌رایه‌تی سعودیه ئه‌مڕۆ یەکشەممە له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو رێگریان كردوه له 5 (پێنج) فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی حوسیه‌كان و سه‌رجه‌میان تێكشكاندوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش 3 (سێ) فڕۆكه‌ی دیكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان تێكشكاندوه كه سه‌رجه‌میان بۆمبڕێژكراو بون و به‌ئاڕاسته‌ی سعودیه ده‌ڕۆیشتن، ئامانجیشیان بو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بكه‌نه ئامانج.
به‌پێی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، رێوشوێنی كارایان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گرتوه‌ته‌به‌ر
ئاماژەی بەوەشکردوە، سه‌ركه‌وتنی سوپای یه‌مه‌ن له مئارب رو له‌زیادبونه به‌ئامانجی شكستهێنانی تیرۆرستان، به‌پێی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، رێوشوێنی كارایان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گرتوه‌ته‌به‌ر.
هێزه‌كانی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن دوێنێ شەممە له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان له پارێزگای مئارب، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، 2 (دو) فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراویان له به‌ره‌كانی كه‌ساره و مخدریه‌ی باكوری رۆژئاوا تێكشكاندوه.
له مانگی (ئازار/3)ی ساڵی 2015ه‌وه سعودیه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌كات، كه له یه‌مه‌ن به چڕی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌ستپێكردوه، به‌مه‌به‌ستی پشتگیری حكومه‌تی دانپیانراوی یه‌مه‌ن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی گروپی ئه‌نساروڵا ده‌كات، كه له‌لایه‌ن ئێران پشتیوانی ده‌كرێت.
خەندان
