ئاسایشی رووسیا پلانێکی تیرۆریستی پووچەڵ دەکاتەوە

ئاسایشی رووسیا پلانێکی تیرۆریستی پووچەڵ دەکاتەوە


هێزە ئەمنی و ئاسایشییەکانی کۆماری رووسیای فیدراڵ پلانێکی تیرۆریستی پووچەڵ دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021، دەستەی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کەسێکیان بە تۆمەتی داڕشتنی پلانێکی تیرۆریستی لە ناوچەی کالینینگراد لە رۆژئاوای رووسیا، دەستگیر کردووە.

ئەو کەسە دەستگیرکراوە، کە هەڵگری رەگەزنامەی رووسییە، پلانی داناوە تەقینەوەیەک لە سەنتەرێکی وزەی رووسی لە کالینینگراد بکات.

لەکاتی دەستگیرکردن، هێزە ئەمنییەکان بۆمبێکیان لە ماڵی ئەو کەسە دۆزیوەتەوە، لەگەڵ چەندین نووسراوی تایبەت بە چۆنێتیی دروستکردنی بۆمب.







باسنیوز
Top