گۆڤارێكی ئەمەریكایی: واشنتن سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە جۆری ئیفنجەر لە عێراق بڵاودەكاتەوە
له راپۆرتهكهدا هاتووه: "ئەگەری ھەیە، سیستەمی مووشەكی بەرگری مەودا كورت لە جۆری ئیفنجەر بەكاربھێنرێت بۆ بەرگریكردن لە ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا لە ئەنجامی زیادبوونی ئەو ھەڕەشانەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان دەیكەن لە ناو ھەڵكشانی گرژی لە ناوچەكەدا.
ههروهها هاتووه: "سیستەمەكە درووستكراوە بۆ پاراستنی پیادە لەو فڕۆكانەی لە بەرزاییەكی كەم لە ئاسمان دەسووڕێنەوە و ھەروەھا لە مووشەكەكانی كرۆز و فڕۆكەكانی ھیلیكۆپتەر و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان، ئەم سیستەمە تا كۆتایی ساڵی رابردوو لە بنكەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا بوونیان نەبووە.
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە: "لەم ساڵانەی دواییدا، بڵاوبوونەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان زیادیكردووە كە پێشكەوتووتر و كاریگەرترن و لە لایەن ھێزە كاریگەرە نادەوڵەتییەكان لە سووریا و عێراق بەكاردەھێنرێن، كە لەوانەیە ھەڕەشەیەكی مەترسیدار بێت، بە تایبەتی ئەگەر ھێزەكان ئامادەنەكرابن بە سیستەمی جوڵاوی بەرگری ئاسمانیی كەم مەودا".
راپۆرتەكە ئاماژەشیكرد، "لەوانەیە ئەم ھەڕەشەیە مەترسیدارترینیان بێت لە سەر ھێزەكانی ئەمەریكا دوای بۆمبی چێنراو وچاندنی مینەكان، لە ساڵانی یەكەمی شەڕ لە ئەفغانستان و عێراق، دیاربوو ئۆتۆمبێلەكانی ھەمفیی ئەمەریكایی بە توندی دووچاری بۆمبی چێنراوی ژێر لێوارەكانی رێگا دەبنەوە، كە بووە ھۆی لێكەوتنەوەی ژمارەیەكی زۆری قوربانیانی ئەمەریكایی".
k24 -
