لە بەلووچستان پێنج چەکداری سوپای پاسداران کوژران

لە بەلووچستان پێنج چەکداری سوپای پاسداران کوژران


بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی گرووپی (جەیشولعەدل) لە بەلووچستان هێرشیا کردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلی سەر بە سوپای پاسداران و پێنج چەکداریان کوستووە و سێ کەسیشیان بە دیل گرتووە.

لەمبارەوە پێگەی هەواڵی (ڕەسەدی بەلووچستان) کە هی گرووپی جەیشولعەدلە بڵاوی کردووەتەوە ئە هێرشە دوێنێ سێشەممە ڕووی داوە و هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئۆرۆمبێلی تیمی ئەندازیاریی سوپای پاسداران و یەکیان تێک داوە و کە تێیدا پێنج کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەشیان بە بارمتە گرتووە.

هاوکات لەمبارەوە محەمەدهادی مەرعەشی، جێگری پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە بەیاننامەیەکدا ئەو هێرشەی پشتڕاست کردووەتە و نووسیویە لەو هێرشەدا کە لەلایەن گرووپی "جەیشولعەدلەوە بووە، تەنیا یەک کەس بریندار بووە.

هاوکات بەشی پێطوەندییەکانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەو هێرشە کردووە کە کراوەتە دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران و پشتڕاستی کردووەتەوە کە تەنیا یەک کەس بێسەروشوێن بووە، بەڵام ئاماژەی بە کوژران و بەدیلگیرانی هێزەکانیان نەکردووە.

گرووپێ جەیشولعەدل، کە لە بەلووچستانی ئێران دامەزراون، گرووپێکی میللی – مەزهەبیی سەر بە نەتەوەی بەلووچن و داوای مافی نەتەوەیی بەلووچەکان دەکەن و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران تووشی تێکهەڵچوون بوو، ئەو گرووپە لەلایەن ئێرانەوە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێن.






باسنیوز
Top