كۆشكی سپی: واشنتن "بێ ئومێد بووە" بەھۆی رەتكردنەوەی ئێران بۆ دانوستانەكانی نافەرمی
گوتەبێژ بە ناوی كۆشكی سپی، جین ساكی روونیكردەوە، "ویلایەتە یەكگرتووەكان ھێشتا ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردن لە دانوستانەكانی دیپلۆماسی راستەقینە".
ئاماژەشیكرد، "وڵاتەكەی لەگەڵ كۆمەڵەی 5+1 راوێژ دەكات بۆ دۆزینەوە رێگایەكی رووناك بۆ بەردەوامبوونی لە دانوستانەكان ئێران".
ئێران ئەمڕۆ ئێوارە به فه‌رمی داواكارییه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپای ره‌تكرده‌وه، كه پێشنیازی كردبوو تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 4+1 به ئاماده‌بوونی واشنتن كۆببێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه و رێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا، تاران كاته‌كه به‌باش نازانێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی، كه له‌لایه‌ن جۆزێپ بۆرێل، هه‌ماهه‌نگكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه پێشنیازكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، هیچ گۆڕانێك له ره‌فتاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌دی نه‌كراوه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی فشار خستنه‌سه‌ر ئێران نه‌بووه، كه ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ستی پێكربوو.
ئاماژه‌شیكرد، ئیداره‌ی بایدن هیچ به‌ڵێنێكی بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و بڕیاری 2231 نەداوە.
جه‌ختیشیكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه، پرسێك نییه پێویستی به دانوستان بێت، چونكه سه‌رجه‌م دانوستانه‌كان به‌ر له 5 ساڵ كۆتاییان هاتووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، رێگای به‌ره‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی روون و ئاشكرایه و به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سزا نایاساییه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌و رێگایه به گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بە پابه‌ندییه‌كانی ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها هاتووه، رێگای به‌ره‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێویستیی به دانوستان یان بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی نییه.
ئاماژه‌شیكردووە، ئێران وه‌ڵامی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به كرده‌وه‌یه‌كی ھاوشێوە ده‌داته‌وه و له‌گه‌ڵ لابردنی سزاكان وه‌ڵامی گونجاوی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكردەوە، هه‌ر كاتێك سزاكانی سه‌ر ئێران لابردران، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابەندبوون به به‌ڵێنه‌كانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا و دووپاتیكرده‌وه، ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه و جۆزێپ بۆرێل، هه‌ماهه‌نگكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر مشتومڕییه متمانه‌داره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، جا چ به‌شێوه‌ی دوو لایەنی بێت یان فره‌لایه‌نی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، تاران هه‌موو ره‌فتار و كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی واشنتن به هه‌مان شێواز و ئاواز وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
k24 -
