مەسرور بارزانی: داكۆكی لەو ڕێككەوتنە دەكەین كە پێشتر لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی كراوە

مەسرور بارزانی: داكۆكی لەو ڕێككەوتنە دەكەین كە پێشتر لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی كراوە
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، داكۆكی لەو ڕێككەوتنە دەكەین كە پێشتر لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی كراوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/2/2021، مه‌سرور بارزانى، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پرێس كۆنفرانسێكى له‌باره‌ى دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی ساز كرد و باسى له‌وه‌ كرد: "كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لە بەغدا تەنیا كێشەی بودجە بە گشتی نییە، كێشەی تریش هەیە، هێشتا ماددەی ١٤٠ و بابەتی پێشمەرگە و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان هێشتا ڕێككەوتنەكانیان لەبارەوە جێەجێ نەكراوە، دەمانەوێ لە پاكێجێك بگەینە ڕێككەوتنێك".

گوتیشى: "داوامان كردووە بودجە لەسەر بنەمای دەستوور بێت، شەفاف بێت، لایەنێك لەسەر لایەنێكیتر ئەوە نەكات كە دەستكەوتی هەبێت".





باسنیوز
Top