پاپا فرانسیس سوورە لەسەر سەردانكردنی عێراق
پاپا جەختیكردەوە لەوەی ھەرچەندە لەوانەیە رێكارەكانی دووری كۆمەڵایەتی ببێتە ھۆی ئەوەی عێراقییەكان ناچار بن بەڕێگای شاشەی تەلەڤزیۆنەكان بەدواداچون بكەن؛ "بەڵام دەبینن پاپا لە وڵاتەكەیانە". روونیشیكردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەی رای خۆی بگۆڕێت لە حاڵەتێكدا، ئەگەر شەپۆلی نوێ لە كۆڤیدا-19 لە عێراق روویدا.
عێراق ئێستا كەمتر لە 10 حاڵەتی مردن بەكۆرۆنا و بەسەدان تووشبوونیش رۆژانە تۆمار دەكات، بەرامبەر بە ھەزاران كەس پێش چەند مانگێك.
پاپای ئەرجەنتینیی تەمەن 48 گوتی: "من بەرپرسیاری ئازارچێژانم".
پاپا، كە بەردەوام بە فڕۆكەیەك بەكرێ گەشت دەكات، روونیكردەوە، ئەو ئامادەیە، ئەگەر گەشتەكە پێویستی بە فڕۆكەیەكی ئاساییش بێت.
پاپا لە سەرەتاكانی كانوونی یەكەم رایگەیاندبوو، سەردانی عێراق دەكات لە ماوەی نێوان 5-8ی ئادار لە یەكەم سەردانیدا بۆ دەرەوە وڵات لە سەرەتای سەرھەڵدانی كۆرۆناوە و یەكەم سەردانە پاپا بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی دەدات.
پاپای كۆچكردووی پۆڵەندی، یوحەنا پۆلسی دووەم، دەیویست لە كانوونی یەكەمی ساڵی 1999 سەردانی عێراق بكات، بەڵام ئەنجام نەدرا دوای دانوستان لەگەڵ سەرۆكی رژێمی بهعس له عێراق.
پاپا جەختیكردەوە لەوەی نایهوێت بۆ جاری دووەم گەلی عێراق بێ ھیوا بكات، بەپێی ئاژانسی كاسۆلیكیی سەر بە ئەسقوفییەی ئەمەریكا، كە رۆژی دووشەممەی رابردوو ئاھەنگی سەد ساڵەی دامەرزاندنی گێڕا.
كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاركی كلدانی كاسۆلیكی لە عێراق بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاند، پاپا لە میانی سەردانیدا بۆ عێراق سەردانی مەرجەعی شیعە، عەلی سیستانی دەكات لە شاری نەجەف.
لە بەغداش، قداسێك لە كڵێسەی "سیدة النجاة" ئەنجام دەدات، كە لە ساڵی 2010 دووچاری ھێرش بوویەوە و بووە ھۆی كوژرانی بەدەیان لە نوێژكەرانی مەسیحی.
ھەروەھا سەردانی مووسڵ و ناوچەی دەشتی نەینەوای دەوروبەری دەكات و سەردانی ھەولێریش دەكات و قداسێك لە یاریگایەكدا دەكات، كە ئهو شاره بە ھەزارن لە مەسیحییەكانی ھەڵاتوو لە دەست ھێرشەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە خۆ گرتووە.
ساكۆ گوتیشی: پاپا نوێژێكی ھاوبەش لە نێوان ئایینەكاندا دەكات لە ئور لە باشووری عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تایفەكانی عێراقی و ریش سپیانی شیعە، سوننە ئێزدی و سابیئە.
سەرچاوە: "فرانس پرێس"
k24 -
