10 رۆژ لە كۆشكی سپیدا.. بایدن چۆن بە "قەڵەم و تەلەفۆن" حوكمی كرد
ئەم دەستەواژەیە زیاترە لەوەی تەنھا ھەڵوێستێك بێت بەرامبەر بە ئاڵنگاری ژینگەیی، ئەمە كورتكراوەی ئاراستەی گشتی بایدنە لە 10 رۆژی یەكەمی لە كۆشكی سپیدا.
لەوهتهی لە 20ـی كانوونی دووەم دەستبەكار بووە، سەرۆكی نوێی ئەمەریكا ژمارەیەكی نا ئاسایی لە فەرمانی كۆماری دەرخستووه لەو بوارە جیاجیایانەی بە بەراییەكانی دادەنێت، لە ڤایرۆسی كۆرناوە تا دەگاتە ئابووری و لە كۆچەوە تا دەگاتە یەكسانی نهژادی.
ئامانجەكەی، لە بازنە دەربازبوونە بەرەو گۆڕینی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپی پێش خۆی، ھەروەھا وادیارە بایدن سوورە لەسەر سوودوەرگرتن لەو ھەستەی بهرامبهر به بێدەسەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكان ھەیە لە چارەسەركردنی ئەو تەنگژانەی كه ھاوكاتن و دابەشبوونی ناوخۆیی بەرەو پێشكەشكردنی ئەجێندایەكی پڕنیاز دهبهن.
بەڵام بەگەرمی چوونە پێشەوەی سەرۆكی نوێ بووە ھۆی دەستپێكردنی رەخنەی بەرھەڵستكاران و پرسیار دەكرێت: تا كەی بەردەوام دەبێت؟
لە میانی هەفتەی یەكەم لە كۆشكی سپیدا، بایدن 21 بڕیاری جێبهجێكردنی واژووكردووە بەپێی Federal Register، بڵاوكراوەی فەرمیی حكومەت.
ئەم كۆمەڵە بڕیارە جێبەجێكردنەی دەرچوونە لە ژمارەی بڕیارەكانی ھەفتەی یەكەمی چوار سەرۆكەكانی پێش خۆی زیاترە لە بیل كلنتۆنەوە بگرە لە ساڵی 1994 تا دەگاتە ترەمپ.
ئەگەر رێكارە جێبەجێكردنەكانی دیكەش وەربگرین ئەوانەی واژووكراون و بیانخەینە لیستی بایدنەوە، ژمارەكە لە 40 رێكاری جێبەجێكردن تێپەڕ دەكات.
"لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا ھیچ پێشینەیەكی لەم جۆر نەبووە، تەنانەت فرانكلین رۆزفلت، كە زیاتر لە 3700 بڕیاری جێبەجێكردنی دەرخستووە، كە زیاتر لە سی ماوەی سەرۆكایەتی ھەندێك زیاترە، ژمارەیەكی زۆر كەمی لە بڕیارەكان لە 10 رۆژی یەكەمدا واژووكردووە". بەپێی ئەوەی بی بی سی لە ئالان لیختمان، مامۆستای مێژوو لە زانكۆی ئەمەریكا لە واشنتن گواستووەتەوە.
بڕیارەكانی ترەمپ:
زۆربەی ئەو رێوشوێنانەی بایدن گرتوویهتیەبەر پێچەوانەكردنەوەی بڕیارەكانی سەرۆكی پێش خۆیەتی، بۆ نموونە "بڕیاری بە گەڕانەوە بۆ نێو رێككەوتنی پاریس بۆ قەڵاچۆكردنی گوڕینی ئاووھەوا و رێكخراوی تەندرووستی جیھانی، ھەروەھا بەرنامەیەكی بەھێزكرد بۆ پاراستنی پەنابەران لە دەركردنیان، ئەوانەی دێنە نێو وڵاتەكەیان وەك منداڵ (كە ناسراون بە ناوی خەوندیدە)، ھەروەھا كۆتایی بەقەدەغەكردنی رەگەزگۆڕاوەكانی بۆ نێو ھێزە چەكدارەكان ھێنا، ئەمانە گشتیان دژ بە بڕیارە پێشووەكانی ترەمپ بوون.
ھەروەھا بایدن درووستكردن و پاردان بە دیواری سنووریی لەگەڵ مەكسیك راگرت، كە ترەمپ بڕیاری لەسەردابوو، ھەروەھا ھەوڵی بەرفراوانكردنی گەیشتن بەچاودێری پزیشكی زیادكرد لە پێناو "كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی ترەمپ ھۆكاری بوون". كە ھەوڵیدا چاكسازییەكانی سەرۆكی پێشوو ئۆباما، ناسراو بە بەرنامەی "ئۆباماكێر" راگرێت.
بەڵام لە ھەندێك حاڵەتی دیكەدا، رێكارەكانی بایدن ھیچ پەیوەندی بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ترەمپ نییە، بەڵكو ھەوڵی گرتنی ئەوەی بە كەلێنی حكومی بینیوە چارەسەر بكات.
نموونە، سەرۆكی نوێ پۆستی رێكخەری وەڵامدانەوەی حكومەت بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای ھێنایە ئاراوە و بەكارھێنانی دەمامكی لە بینایەكانی فیدراڵی سەپاند، ھەروەھا فەرمانی بە بەرفراوانكردنی بەرنامەی یارمەتیدانی خۆراكی دا و قەڵاچۆكردنی گۆڕانی ئاووھەوای خستە نێو بواری ئاسایشی نەتەوەییهوە.
بایدن داوایكرد، ھەوڵ لە گشت ئاژانسەكانی حكومەت بدرێت بۆ كۆتاییھێنان بە "رەگەزپەرستی بەرێبازكراو"، لەگەڵ دەركردنی راپۆرت لەبارەی ئاستی ویژدان لە نێوان كارمەندانی و پلانی بەھێزكردنی دەرفەتی یەكسان.
بایدن ئەم ھەموو ھەنگاوانەی ناوە بە بەكارھێنانی دەسەڵاتی خۆی بەبێ ئەوەی پێویستی بە چوونە نێو بینایەی كاپیتاڵ ھیڵ ھەبێت.
ھاوتەریب لەگەڵ ئەمانە، بایدن پێشنیازی كۆمەڵە ھاندانێكی ئابووری فریاگوزاری تەندرووستیی كرد بە بەھای 1.9 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتا، ئەمە جگە لە چاكسازی لە سیستەمی كۆچكردن، كە رێگا لەبەردەم 11 ملیۆن كەس دەكاتەوە، ئەوانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەژین بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمەریكایی.
حوكمكردن بە قەڵەم و تەلەفۆن:
ھەندێك لە كەسانی لە نێو ریزی بەرھەڵستكاران بەسەرسووڕمانەوە تەماشای ئەو شەپۆلەی بڕیارە جێبەجێكردنەكان دەكەن.
سیناتۆری كۆماری، مارشا بلابێرن لە سەر تویتەر بۆ ھەژماری فەرمیی سەرۆكی نووسیی: "تۆ ناتوانی بەقەڵەم و تەلەفۆن حوكم بكەی".
ترەمپیش وەك سەرۆك بڕیارە جێبەجێكردنەكانی بەكارھێنا، لە میانی چوار ساڵدا 220 بڕیاری واژووكرد، كەچ ئۆباما 276 بڕیاری جێبەجێكردنی دەرخست لە دوو ماوەی سەرۆكایەتییدا.
بەڵام بایدن ھەر زوو رووبەڕووی یەكێك لە مەترسییەكانی حوكمكردن بە فەرمانی سەرۆكایەتی بوویەوە، چونكە دادگا دەتوانێت رێگری لە بڕیارەكانی بكات.
رۆژی سێشەممە، دادوەرێكی فیدراڵی لە تێكساس بەشێوەیەكی كاتی بڕیارێكی سەرۆكی ھەڵپەسارد لە بارەی كردەوەكانی راگوێزان لە ماوەی 100 رۆژدا، لە میانی چاوخشاندنی بەو پرسە.
لە ھەندێك پرسیشدا، لەوانەیە بایدن پشتیوانییەكی میللی بەرفراوانی ھەبێت بۆ كاركردن بە شێوەیەكی بەپەلە، دوای خراپترین داكشانەوەی ئابووری ئەمەریكا لە شەڕی دووەمی جیھانییەوە لە ساڵی 1946 (3.5% لە ساڵی 2020 بەپێی ئەو ئەنجامانەی رۆژی پێنجشەمە دەرچوونە) و مردنی زیاتر لە 400 ھەزار كەس بەھۆی كۆرۆناوە.
كارە بەراییەكانی سەرۆك و كۆنگرێس:
ھەر 8 كەس لە 10 كەس لە ئەمەریكاییەكان لەو بڕوایەدانە، دەبێت كارە بەراییەكانی سەرۆك كۆنگرێس بۆ ئەم ساڵ بەھێزكردنی ئابووری بێت (80%) و چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (78%)، بەپێی راپرسییەكی نوێ، كە ناوەندی Pew بۆ ڵێكۆڵینەوە ئەنجامیداوە.
بەڵام لە پرسەكانی دیكەی سەر خشتەی كاری سەرۆكایەتی، وەك یەكسانی نهژادی یان قەڵاچۆكردنی گۆڕانی ئاووھەوا، پشتیوانی دەنگدەرانی كۆمارییەكان بۆ ئەو مەسەلانە كەمە.
ئەمانە ئەو ئاڵنگاریانەن دووچاری بایدن دەبنەوە، كە لە كاری دەستبەكاربوونیدا داوای یەكێتی وڵاتی كرد دوای ئەو دابەشبوونانەی لە میانی ماوەی حوكمڕانی ترەمپەوە بینران.
كاتێك دیموكراتەكانی لە كۆنگرێس ئاماژەیانكرد، بەوەی ئامادەنە خۆیان پشتیوانی لە "پلانی ھاندان"ی پێشنیازكراو لە لایەن بایدنەوە بكەن، بەدڵی بەرھەڵستكاران نەبوو.
حزبی بایدن لە ھەردوو ئەنجوومەنی كۆنگرێس زۆرینەیە، بەڵام "ئاسان نییە رەزامەندی لە سەر كارە بەراییەكانی بایدن بكرێت"، ئەمەش یەكێكە لە ھۆكارەكانی، كە سەرۆك پەنا دەباتە بەر فەرمانەكانی جێبەجێكردن، بەپێی رای ئالان لیختمان، مامۆستای مێژوو لە زانكۆی ئەمەریكا لە واشنتن.
گوتیشی: "بایدن سیاسەتەكانی خۆی ناكاتە قوربانی لە پێناو پیشاندانی یەكگرتن.. ئەگەر كۆمارییەكان جوڵە نەكەن، ئەو، ئەو كارە دەكات ئەوەی بەسوودی دەبینێت بۆ وڵات"
سەرچاوە: "العربیة نیت"
rudaw -
