تەندروستی جیهانی: ڕێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا دابەزیوە

تەندروستی جیهانی: ڕێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا دابەزیوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی كردەوە ڕێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا ڕوو لە دابەزینە.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوە تەندروستییە جیهانیەكە، ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژ لە دوای یەكتری، بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و تۆماركردنی تووشبووانی نوێ لە جیهاندا ڕووی لە دابەزین كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكخراوە جیهانییەكە كەمتر لە ٤٧٠ هەزار تووشبووی نوێی لە جیهاندا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا تۆمار كردووە.

جێی باسە دوێنێ چوارشەممە ٤١٨ هەزار و ١٠٣ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە تۆمار كرابوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤٦٨ هەزار و ٨٠٨ تووشبووی نوێی تۆمار كردووە.

تا ئێستاش ڕێكخراوەكە ٩٩ ملیۆن و ٨٦٤ هەزار و ٣٩١ تووشبووی كۆرۆنای لە جیهاندا تۆمار كردووە، لەم ژمارەی تووشبووانەشدا دوو ملیۆن و ١٤٩هەزار و ٧٠٠ كەس گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز


Top