ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی فرۆشتنی چەک بە سعودیە و ئیمارات رادەگرێت
ئەمریکا بۆ ماویەکی کاتی و بۆ پێداچوونەوە، فرۆشتنی چەک بە هەردوو وڵاتی سعودیە و ئیمارات، رادەگرێت.
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن، لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە گرێبەستی پێدانی چەک بە هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی، دەکات.
ئەو بەرپرسانە هەروەها رایانگەیاندووە، کە بۆ ماوەیەکی کاتی فرۆشتنی چەک بە سعودیە و ئیمارات راگیراوە، کە راگرتنەکە فرۆشتنی گوللەی ورد لە پێکانی ئامانج،بە سعودیە و فڕۆکەی F35 بە ئیمارات، دەگرێتەوە.
باسنیوز
