سی ئێن ئێن: بایدن فەرمانێک بۆ وەرگرتنی دەیان هەزار کۆچبەر واژۆ دەکات

 سی ئێن ئێن: بایدن فەرمانێک بۆ وەرگرتنی دەیان هەزار کۆچبەر واژۆ دەکات
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا واژۆ لەسەر بڕیارێک دەکات بۆ وەرگرتنی دەیان هەزار کۆچبەری دیکە بۆ ئەوەی بێنەناو وڵاتەوە.

فەرمانێک واژۆ دەکات بەئامانجی زیادکردنی ئەو کۆچبەرانەی کەساڵانەی دەیانەوێت بۆ ئەمریکا کۆچبکەن

دو سەرچاوەی بەرپرس لەئیدارەی بایدن بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-یان راگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێک واژۆ دەکات بەئامانجی زیادکردنی ئەو کۆچبەرانەی کەساڵانەی دەیانەوێت بۆ ئەمریکا کۆچبکەن، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا بەرنامەی وەرگرتنی کۆچبەران بۆ ساڵانە 15 هەزار کۆچبەر کەمکرایەوە.

دوای 30 بۆ 120 رۆژ لە دەرچونی، فەرمانەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا پێشبینی دەکەن دوای دەرچونی بڕیارەکە، لەماوەی 30 بۆ 120 رۆژدا رێکارەکانی جێبەجێکردنی کۆتاییان پێبێت.

بایدن بەڵێنیدابو واژۆ لەسەر بڕیارێک بکات بۆ زیادکردنی وەرگرتنی کۆچبەران بۆ 10 بەرامبەری ئێستا

لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڵێنیدابو لەکاتی سەرکەوتنیدا واژۆ لەسەر بڕیارێک بکات بۆ زیادکردنی وەرگرتنی کۆچبەران بۆ 10 بەرامبەر و بەو پێیەش پێشبینی دەکرێت ژمارەی کۆچبەرانەی کە وەردەگیرێن بۆ 125،000 (سەد و بیست و پێنج هەزار) کەس بەرزببێتەوە.




خەندان
Top