داودئۆغلو: حزبەكەی ئەردۆغان كەوتووەتە ژێر ركێفی ھاوپەیمانەكانی
داود ئۆغلو لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا، ئەمڕۆ دووشەممە گوتی: "ئەگەر حزبی داد و گەشەپێدانی ئەمڕۆ ھەمان ئەوەی ساڵی 2002 بووایە، ھاوپەیمانانی ئەردۆغان داوایاندەكرد دابخرێت و ئەردۆغانیش بە حزبێكی نانیشتیمانی یان تیرۆریستی پۆلین دەكرد.
داود ئۆغلو ئاماژەیكرد، پارتی داد و گەشەپێدان لە ژێر سەركردایەتی ئەردۆغاندا نەماوە، بەڵكو كەوتووەتە ژێر ركێف و وسایەی ھاوپەیمانانی ئەردۆغان و گوتی: " كاتێك حزبی داد و گەشەپێدانمان جێھێشت، 50% دەنگەكانی گەلی ھەبوو و ئێستا بووەتە وابەستەی حزبی بزووتنەوەی نەتەوەیی و لەژێر ركێف و وسایەتی سەرۆكەكەی، "دەولەت باھچەلی"ـدایە.
گوتیشی: "وڵاتەكەمان زیاتر لەدەستدەدات و حزبی داد و گەشەپێدان زیاتر دادەڕمێیت، ئهگهر ئەم وسایەتە بەردەوام بێت. بەھچەلی و ئەوانەی لەگەڵ ئەودان پاشماوەی توركیای كۆنن، لە یەكەم تەڵەیاندا، ئەوەی ماوە لە حزبی داد و گەشەپێدان لەناو دەبەن".
قسەكانی بەم وشانە كۆتایی پێھێنا و گوتی: "ئەوەی سهیری حزبی داد و گەشەپێدان بكات و نەیەوێت فێڵ لە خۆی بكات، ھیچ شتێك لە پارتی داد و گەشەپێدان نابینێتەوە، بێگومان وسایەتی باھچەلی و مۆر و سێبەرەكەی دەبینێت، حزبی داد وگەشەپێدان نكۆڵی لە رابردووی خۆی دەكات و كۆتایی بە ئایندەكەی ھێناوە".
سەرچاوە: "العربیة نیت"
k24-
