لە میانی گرژییەكانی لە گەڵ توركیا.. یۆنان 18 فڕۆكەی شەڕكەر لە فەرەنسا دەكڕێت
وەزیری بەرگری فەرەنسا، فلۆرنس بارلی سەردانی ئەسینا دەكات بۆ واژووكردنی گرێبەستی رادەستكردنی 12 فڕۆكەی بەكارھاتوو و 6 فڕۆكەی نوێ، كە كۆمپانیای "داسۆ"ی فڕۆكەوانی لە مەودای دوو ساڵدا درووستیان دەكات و ماوەكەی لە نیوەی ساڵی 2021 دەستپێدەكات.
فەرەنسا لە تەك یۆنان راوەستا لە ململانێكانیدا لەگەڵ توركیا لە بارەی سنوور لە دەریای ئیجە و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، كە لە میانی ئەم چەند دەیەی رابردوودا ھەردوو دەوڵەتی ئەندام لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسیدا بۆ چەندین جار گەیشتوونەتە لێواری شەڕ لەگەڵ یەكتردا.
لە ھاوینی رابردوو، جارێكی دیكە گرژی لە نێوانیاندا سەریھەڵدایەوە، بەھۆی ھەوڵەكانی كنە و پشكنینی توركیا لە ئاوی ململانێ لەسەرو بووە مایەی كۆكردنەوەیەكی سەربازی لە نێوان ھەردوو لادا.
یۆنان و توركیا رێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان بە ئامانجی چارەسەركردنی ململانێی نێوانیاندا بەشێوەیەكی ئاشتیانە، بەڵام ئەسینا دەڵێت، ئەو بەردەوام دەبێت لەسەر بەرنامەیەكی بە ملیاران یۆرۆ بۆ نوێكردنەوە سوپاكەی.
لە مانگی ئەیاری داھاوویەوە، یونان ماوەی خزمەتكردنی زۆرەملێی نیشتیمانی لە نێو ھێزە چەكدارەكانیدا زیاد دەكات و لە 9 مانگەوە دەبێتە 12 مانگ بۆ زیادكردنی ژمارە ھێزەكانی سوپا.
k24 -
