پۆلیسی هۆڵەندا زیاتر لە 250 خۆپیشاندەر دەستگیر دەکات

پۆلیسی هۆڵەندا زیاتر لە 250 خۆپیشاندەر دەستگیر دەکات
بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، هاووڵاتییانی هۆڵەندا دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و ئاڵۆزی زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

حکوومەتی هۆڵەندا وەک ریکارێک بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە رۆژی شەممە 23-1-2021ـەوە قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر 9ـی شەو تا 4:39 خولەکی بەرەبەیان، راگەیاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25-1-2021، پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 250 خۆپیشاندەریان دەستگیر کردووە.

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی هۆڵەندا لە رۆژی شەممەوە دەستیان پێکردووە و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

پۆلیس بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان، کە ئاڵۆزیی و دزیکردنی لە مارکێتەکان لێکەوتووەتەوە، ئاو و سەگی پۆلیسی بەکاردەهێنێت.











باسنيوز


Top