سه‌رۆكوه‌زیرانی سكۆتله‌ندا پابه‌ندبوونی خۆی به ڕیفراندۆمی جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا ڕاگه‌یاند
نیكۆلا ستۆرجن، سه‌رۆكوه‌زیرانی سكۆتله‌ندا ده‌ڵێت پابه‌ند ده‌بین به ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌و ریفراندۆمه گشتییه‌ی، كه وڵاته‌كه‌ی له به‌ریتانیا جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش دوای بڕیاردانی پارتی نیشتمانیی سكۆتله‌ندی (جودایی‌خواز) دێت کە ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی شانشینی یه‌كگرتوو ره‌تی كرده‌وه هێشتا ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی پلانه‌كه‌یان.
ستۆرجن له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی" BBC" ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له مانگی داهاتوودا پارته‌كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمایه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی شانشینی یه‌كگرتوو قبووڵكراو نابێت، چونكه ئه‌و كاته ده‌نگده‌ران داوای مافی وه‌رگرتنی بڕیارێك له‌باره‌ی دواڕۆژی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و گوتیشی ئاشكرایه، كه جۆنسۆن له بڕیاری سكۆتلهندییەکان ده‌ترسێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا بۆ خۆی نیازی وایه ریفراندۆمێكی تاكلایه‌نانه بكات، گوتی ده‌مه‌وێت ریفراندۆمێكی یاسایی بكه‌م، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌سه‌ڵات له گەلی سكۆتله‌ند وه‌ربگرم، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م پێ بده‌ن، ریفراندۆمه‌كه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵكه‌كه بده‌م.
له حاڵه‌تێكدا پارتی نیشتمانیی سكۆتله‌ندا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆجێیی، كه بڕیار وایه له مانگی داهاتوودا بكرێت، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، فشاری زیاتر ده‌خرێته سه‌ر له‌نده‌ن بۆ ڕازیبوون به رێكخستنی ریفراندمهكه.
جێی باسه زۆرینه‌ی سكۆتله‌ندییه‌كان گوزارشتیان له ویستی خۆیان كردووه، كه ده‌یانه‌وێت ڕیفراندۆمێكی نوێ بۆ سه‌ربه‌خۆییان له به‌ریتانیا بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و درزانه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی خاكه‌وه دروست بووه و فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بەڕێوەبردنی ریفراندۆمه‌كه.
به‌پێی راپرسییەك كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، رۆژنامه‌ی" ساندی تایمز" بڵاوی كردووەته‌وه، 50% ی ده‌نگده‌رانی سكۆتله‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی ریفراندۆمی جیابوونه‌وه‌ن. به‌مه‌ش پاڵپشتیكارانی ریفراندۆمه‌كه بۆ 52% به‌رز ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه حیساب نه‌كرێن، كه ده‌نگ ناده‌ن.
هه‌روه‌ها له راپرسیێكی دیكه دەركه‌وتووه 51% ده‌نگده‌رانی ئێرله‌ندی باكوور له‌گه‌ڵ رێكخستنی ریفراندۆمێكی نوێی یه‌كخستنه‌وه‌ی دوورگهكهن. ئه‌مه‌ش درزێكی دیكه‌یه، كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر یه‌كپارچه‌یی شانشینه‌كه.
ستۆرجن چه‌ند مانگێكه بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمێكی نوێی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ئەمە لە کاتێکدایە کە له ساڵی 2014 دا، 55% ی سكۆتله‌ندییه‌كان بیرۆكه‌ی ریفراندۆمیان ره‌ت كردبووەوە.
له كاتێكدا له ساڵی 2016 دا 50.9% ی به‌ریتانییه‌كان لایه‌نگری كشانه‌وه‌یان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد و 62% ی سكۆتله‌ندییه‌كان لایه‌نگرییان نه‌كرد، به‌ڵام بڕیاری رێكخستنی ریفراندۆمێكی نوێ بۆ بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به توندی بیرۆكه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
پارتی نیشتمانیی سكۆتله‌ندا نه‌خشه‌ڕێگای ریفراندۆمه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ئاماژه بۆ رێكخستنی ریفراندۆمێكی یاسایی ده‌كات. دوای كۆتاییهاتنی په‌تای كۆڤید ـ 19، ئەمەش لە کاتێکدا مسۆگەر دەبێت کە زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا به‌ده‌ست بێنن.
باسنيوز
