ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 99 ملیۆن و 379 هەزار و 836 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیک، کەنەدا، رۆمانیا، چیلی، بەلجیکا، پورتوگال و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 69 ملیۆن و 671 هەزار و 797 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 132 هەزار و 39 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.




باسنيوز
Top