بایدن لەگەڵ سەرۆكی مەكسیك پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی ترەمپ لهبارهی پرسی كۆچبهران دهكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆشكی سپی جەختیكردەوە، بایدن پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئۆبرادۆر ئەنجامداوە و لەو پەیوەندییەدا باسی پلانەكانی پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئیدارەی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ كراوە سەبارەت بە پرسی كۆچبهری.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بایدن پلانی خۆی لە بارەی سنوورداركردنی كۆچكردن لە مەكسیكەوە خستووەتەڕوو، لە میانی جەختكردنەوە لەسەر چارەسەركردنی ھۆكارە سەرەكییەكانی ئەو دیاردەیە. دووپاتیشیكردووەتەوە، ئەم پلانە كاركردن بۆ زیادكردنی تواناكان لە بواری دووبارە نیشتەجێكردنەوە و دابینكردنی رێگا جێگرەوەكانی یاسایی بۆ كۆچكردن دەگرێتەخۆ، ئەمە جگە لە باشكردنی رێكارەكانی سنووری.
بە پێی كۆشكی سپی، ھەردوو سەرۆك رێككەوتوون لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی كۆچكردنی نایاسای لە رێگهی سنووری ئەمەریكا- مەكسیك.
لای خۆیەوە، سەرۆكی مەكسیك لە ھەژماری تایبەتی خۆی لەسەر پێگەی "تویتەر" ئاماژەی بە پەیوەندییەكە كرد و جەختیكردەوە، لەگەڵ بایدن باسی پرسەكانی پەیوەست بە كۆچكردن، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ھاوكاری لە بواری گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی كردووە.
بەردەوام بوو و گوتی: "ھەموو شتیك ئاماژە دەكەن، پەیوەندییەكانمان باش دەبێت بەو شێوەیەی كە خزمەت بە بەرژەوەندی ھەردوو گەلمان بكات.
k24 -
