ئەردۆغان داوای ئاشتی بۆ عێراق و سووریا ده‌كات
ئەردۆگان گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت ئاشتی له دوورگه‌ی قوبرس درووست بكه‌ین و چه‌ك له‌و دوورگه‌یه‌دا دابماڵین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پشتیوانی به‌دیهێنانی ئاشیتمان له عێراق و سووریا كردووه، مافی خۆمانه به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه و فشارانه‌ی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هه‌یه.
جەختیشیكردەوە، "جارێكی دیكه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی هاورده‌كراو، به‌ڵكو له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك، پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین".
ئەردۆغان ئاماژه‌ی كرد، "له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا بكه‌ین".
k24 -
