وەزیری بەرگری ئەمریکا و سکرتێری ناتۆ پرسی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان تاوتوێ دەکات
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ینس ستۆتڵنتبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ گفتوگۆیان کردوە لەبارەی رۆڵی ناتۆ لە عێراق و ئەفغانستان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هێڵی بهرگری ئەو رێکخراوە لەو دو وڵاتە، هەروەها تاوتوێی بهردهوامیدان بە هەماهەنگیە سەربازیەکان و زانیاریە هەواڵگریەکانی نێوانیان کردوە.
هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە مانەوە لە عێراق و ئەفغانستان
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە مانەوە لە عێراق و ئەفغانستان"، ئەوەش لەکاتێکدایە ئیدارەی بایدن دوبارە چاو دەخشێنێتەوە بە سیاسەتەکانی لە عێراق، بەتایبەتی کەمکردنەوەی سەربازانی لە وڵاتەکەدا.
ئەوە لەکاتیكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چوار موشەک لە جۆری کاتیۆشا بە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەڵدران، ئەوەش یەکەم هێرشە کە هاوکاتە لەگەڵ دەستبەکاربونی جۆ بایدن لە کۆشکی سپی.
خەندان
