عادل ئیمام تووشی پەتای کۆرۆنا نەبووە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.

عادل ئیمام تووشی پەتای کۆرۆنا نەبووە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.


هاووڵاتییانی میسر لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی تووشبوونی عادل ئیمام، هونەرمەندی ناوداری میسر و عەرەب، بە پەتای کۆرۆنا، بڵاو دەکەنەوە و کەسێکی نزیک لێی روونکردنەوە دەدات.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان، رۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی میسری لە زاری ”سەرچاوەیەکی نزیک لە عادل ئیمام“ بڵاوی کردووەتەوە، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە، عادل ئیمام خۆی لە خەڵکی دوور خستووەتەوە، ”تەنیا منداڵ و نەوەکانی خۆی دەبینێت“.

ئەو سەرچاوە نزیکەی عادل ئیمام دەنگۆکانی رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئیمام تووشی پەتای کۆرۆنا نەبووە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.





باسنيوز
Top