بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان 40 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا دابینده‌كرێت
ئه‌لبێرت بۆرلا سه‌رۆكی كۆمپانیای فایزه‌ر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، به‌رێژه‌ی 95%ی ڤاكسینی ڤاكسینی كاریگه‌ر "به نرخێكی داشكێندراو" ده‌فرۆشرێت، بۆئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بگه‌یه‌ندرێته هه‌مو وڵاتان.
ئێمه شانازی ده‌كه‌ین كه رایده‌گه‌یه‌نین كه كۆمپانیای فایزه‌ر-بایۆنتیك رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كۆڤاكس واژۆ كردوه
هاوكات كۆمپانیای فایزه‌ر له تویتێكدا له هه‌ژماری خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئێمه شانازی ده‌كه‌ین كه رایده‌گه‌یه‌نین كه كۆمپانیای فایزه‌ر-بایۆنتیك رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كۆڤاكس واژۆ كردوه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی 40.000.000 (چل ملیۆن) ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا.
ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له شه‌ڕی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شه‌ڕێكه كۆتایی نایه‌ت
راشیگه‌یاند، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه له شه‌ڕی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شه‌ڕێكه كۆتایی نایه‌ت، ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه یه‌ك جیهانی پارێزراومان هه‌بێت".
پێگه‌ی كۆڤاكس وه‌ك هه‌وڵێك دانراوه به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بژارده‌یه‌كی دیكه‌شی له‌به‌رده‌مدا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارگه‌ی دروستكردنی ڤاكسینه‌كان له هیندستان "Serum Institute of India" 100.000.000 (سه‌د ملیۆن) ڤاكسین له‌جۆری "ئیترازینكا-ئۆكسفۆرد" دابینبكرێت.
پێشبینیده‌كرێت كه زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵدا دابینبكرێت، به‌ڵام ده‌بێت تا ناوه‌ڕاستی مانگی (شوبات/2) رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانیان ده‌ربكات.
خه‌ندان
